تورکیا کوژرانى چوار سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



 

    هاوڵاتى

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند:" لە ئۆپەراسیۆنی چرنوکی بروسکە چوار سەربازمان لە هەرێمی کوردستان کوژران".

ئەمڕۆ دووشەممە،  16ى ئابى 2021، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە میانی ئۆپەراسیۆنی چرنوکی بروسکە چوار سەربازمان لە هەرێمی کوردستان کوژران" .

رونیشیکراوەتەوە، سێ لە کوژراوەکان لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا گیانیان لەدەستداوە .

سوپای تورکیا لە 23ـی نیسانی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ ئەو بەرزاییانەی سنووری دهۆک دەستپێکردووە کە گەریلایان تێدایە. 

لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆن و رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای ئەو وڵاتە و گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە و شەڕەکەش زیانی زۆری بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە گەیاندووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار