یەبەشە لەسەر هێرشەکەی تورکیا ڕاگەیەندراوێک بڵاوکردەکاتەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فەرماندەی گشتی یەبەشە لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکیان لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە، کرایە ئامانج، لەسەر ئەو هێرشە، فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی نیوەڕۆ، دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک، لە ئاسمانەوە هێرشی کردەسەر شەنگال، ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شەهید و بریندارمان هەیە".

بابهتی پهیوهندیدار