وەزارەتی تەندروستی: 2362 توشبوو و 20 گیانلەدەستدانی نوێ تۆمارکرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" 2362 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا 14 هەزار و حەوت پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 2632 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 20 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە هەولێر، شەشیان لە سلێمانی، چواریان لە دهۆک و دووانەکەی دیکەش لە هەڵەبجە بوون.
هەروەها 1923 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 676 هەزار و 51 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 269 هەزار و 184 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 217 هەزار و 329 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 78 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 46 هەزار و 777 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
