هاتوچۆی گه‌شتیاریی له ده‌روازه‌ی په‌روێزخان ڕاگیرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هاتوچۆی گه‌شتیاریی له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ڕاگیرا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئابی 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بڵاویكرده‌وه و رایگه‌یاند:" به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی و گه‌شتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌قه‌سری شیرین كه ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی زیاره‌ت و به‌شداریكردن له‌یادی عاشورا بێنه هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه بچنه كه‌ربه‌لاو شاره‌كانی عێراق به‌بڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتوچۆی گه‌شتیاریی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه ڕاگیرا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ماوه‌ی ڕاگرتنی هاتوچۆی گه‌شتیاری له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان دیاری نه‌كراوه، ته‌نها هاوڵاتیانی هه‌ردو وڵات ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان".
