بایدن شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:" شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوپه‌یمانه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئابی 2021، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:"هه‌مو ئه‌و ئامانجانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه كه 20 ساڵ به‌رله‌ئێستا هێزیان بۆی ناردوەته ئه‌و وڵاته".
سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا ڕاشیگەیاندووە:" ناردنی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی دیكه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی تیمی دپلۆماسی و هاوپه‌یمانه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكایە".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وت: ئامانجی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌وان له ئه‌فغانستان بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت نه‌بوه و نه‌شیانویستوه ئه‌فغانستان بكه‌نه دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی دیموكراسی یه‌كگرتو، به‌ڵكو ته‌نها ئامانجیان سزادانی ئه‌نجامده‌رانی روداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر و رێگرتن بوه له‌وه‌ی ئه‌فغانستان ببێته‌وه به پێگه‌ی په‌نادانی تیررستان، هه‌ردو ئامانجه‌كه‌شیان به‌ده‌ستهێناوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ی كه ڕه‌وانه ده‌كرێت ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كورت ده‌بێت و ته‌نها ئامانجی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و هاوپه‌یمانه‌كانی و ئه‌و ئه‌فغانیانه‌یه كه هاوكارییان كردون و ده‌یانگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
