لاهور شێخ جەنگی بە کەفالەت ئازاد کرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و سیان لەبراكانی چوونە بەردەم دادگای سلێمانی و بە كەفالەت ئازادكران.

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2021، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى‌و سیان لە براكانى، چونه‌ته‌ بەردەم  دادگاو دواى ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌، دواتر بە كەفالەت ئازادكران.

لاهور شێخ جه‌نگى بە دە ئوتۆمبێلەوە لەگەڵ سیان لە براكانی لەبەردەم دادگای سلێمانی ئامادەبوون و دواتر ئازاد كران.

له‌ڕۆژى 8ى ته‌مموزى 2021یشدا كێشه‌و ململانێكانى یه‌كێتى له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆكدا سەریهەڵدا و بەشێوەیەك كێشەكانی نێوان هاوسەرۆكان تا ئێستا بەردەوامیان هەیە.

 هاوكات ئەمڕۆ ژمارە (1931) ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوكرایەوە و لە چاوپێكەتنێكدا یەكێك لەئەندامانی دەستەی نێوەندگرانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی زانیاری نوێ و نەبیستراو بۆ هاوڵاتى ئاشكرا دەكات و دەڵێت:»میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەردوو هاوسەرۆكان جیاوازە «.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێكەوتنەكە سەردانی ئەم لینكە بكە:..

https://www.hawlati.co/page_detail?smart-id=20715

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار