لەسەر داوای ئەمریكا وڵاتان خەڵكی ئەفغانستان وەک كۆچبەر وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لەسەر داواکاری ئەمریکا  حکومەتی ئۆگەندا ئامادەیی پێشاندا دوو هەزار هاوڵاتی ئەفغانی وەک پەنابەر بۆ ماوەیەك وەرگرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2021، ئیستەر ئەنیاکۆن، وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی ئۆگەندا بۆ روبەڕوبوونەوەی کارەسات و پەنابەران بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاندووە:" حکومەتی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی وڵاتی ئۆگەندا کردووە دوو هەزار پەنابەر وەرگرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەوان بۆ ماوەی سێ مانگ بە شێوەیەکی کاتی لێرە دەمێننەوە پێش ئەوەی حکومەتی ئەمریکا بیانباتە شوێنێکی تر."

ئۆگاندا مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە وەرگرتنی خەڵکی بەهۆی گرژی ناکۆکییەوە و لە ئێستادا میوانداریی نزیکەی یەك ملیۆن و ٤٠٠ هەزار پەنابەر دەکات کە زۆربەیان خەڵکی باشوری سودانن.

پێشتریش ئەلبانیا و کۆسۆڤۆ داواکارییەکی ئەمریکایان بۆ وەرگرتنی پەنابەری ئەفغانی بەشێوەیەکی کاتی قبوڵ کرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار