بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەنگاوەكانمان بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حزب بووە

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى 

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند:"ھەر ھەنگاوێک نێردراوە بۆ راستکردنەوەی رێڕەو و ئاسایکردنەوەی ئەرکەکانی حزب بووە، و ئەو بارەلارەی بەدەستی ئەنقەست دروستکرابوو راستمان کردەوە".

ئەمرۆ چوارشەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەھەولێر بە بەشداریئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرینی ھەولێر کۆبۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان، حیزبییەکان، دۆخی یەکێتی ئامادەبووانی بەرچاوڕوون کردووە لە سیاسەتی نوێی یەکێتی، و ئاماژەی بەوەکردووە، "ھەر ھەنگاوێک نێردراوە بۆ راستکردنەوەی رێڕەو و ئاسایکردنەوەی ئەرکەکانی حزب بووە، و ئەو بارەلارەی بەدەستی ئەنقەست دروستکرابوو راستمان کردەوە و ئیتر لەمەودوا بەرپرسیارێتی و ئەرکی حزبی بەرێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت".

هاوکات، ھاوسەرۆکی یەکێتی راشیگەیاندووە، "باشترین وەفا بۆ قوربانیدان و ماندوبوونی ئێوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی رۆژەسەختەکان پاراستنی ئەو یەکێتییەیە کە ئێوە خاوەنین و خەباتتان بۆ کردووە لەپێناو بەدیھێنانی مافەکانی گەلەکەمان".

بۆ ھەڵبژاردنەکانیش بافڵ تاڵەبانی ھانی ھەموولایەکیداوە بە رۆحیەتی زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی مافە دەستوورییەکان کاربکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەگەرموگوڕییەوە بانگەشە بکەن و ئەم وێستگەیەی خەباتیش بکەنە کەرنەڤاڵی نوێکردنەوەی پەیمانی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار