لە قەرەهەنجیر کادرێکی پارتی دەكوژرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى  

هێزێکی ئەمنی بە مەبەستی دەستگیرکردنی دوو داواکراو، دەچنە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی قەرەهەنجیر تەقە لە یەكێک لەو ماڵانە دەكەن کە داواکراوێکی تێدابووە کادرێکی پارتی دەكوژرێت.

کاتژمێر 1:15ی شەوی 19 ئابی 2021 هێزێکی دژەتیرۆر دەچنە شارۆچکەی قەرەهەنجیر، سەرەتا سەردانی بنکەی ئاسایشی شارۆچکەکە دەکەن، دواتر بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو کەس دەچنە گوندی بارزان. لەوێ کەسێک بەناوی شاهۆ عەزیز دەکوژرێت.

شاهۆ عیزەدین، تەمەن 42 ساڵ، باوکی چوار منداڵ بوو، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە گوندی بارزانی سەر بە قەرەهەنجیر خەریکی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بوو.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەرەهەنجیر رایگەیاند :"سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە رووداوەکە، تاوەکو ئیستا ئەنجامەکان بەتەواوی دەرنەکەوتن و بەڵام ئەو کەسەی کوژراوە پەیوەندی بە کێشەکەوە نەبووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار