ئەمریکا لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم هاتە دەنگ
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەکەن لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم پێیاندەگات". داواشی لە تورکیا کرد کە رێز لە سەروەری خاکی عیراق بگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئابی 2021، نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: "ئاگاداری ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەین لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم بڵاودەکرێنەوە، جارێکی تر جەختدەکەینەوە دەبێت ئۆپراسیۆنەکان رێز لەسەروەری عیراق بگرن".
تویتەکەی نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە چەند مانگێکە سوپای تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگا و بوونی پەکەکە چەند ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

بابهتی پهیوهندیدار