ئاسیاسێڵ وەکو باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل و خێراترین ئینتەرنێت دەستنیشاندەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دامەزراوەی جیهانی "Ookla®" خەڵاتی یەکەمین کۆمپانیای مۆبایل لە نێو کۆمپانیاکانی مۆبایلدا دەبەخشێتە ئاسیاسێڵ بۆ ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ ساڵی 2021. بەدەستهێنانی خەڵاتی "OoklaSpeedtest" لەكاتێكدایە كەتەنها چەند مانگێكە مۆڵەتی فەرمی خزمەتگوزاری "4G" پێبەخشراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممه 19ی ئابی 2021، ئاسیاسێڵ لەنوسراوێكیدا كە بۆ هاوڵاتی نیردراوە رایگەیاندووە:" ئاسیاسێڵ لەسەر ئاستی جیهان وەکو باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایل لەلایەن "Ookla Speedtest"ــەوە، وخێراترین ئینتەرنێت لەلایەن "Speedchecker"ــەوە لە عێراقدا دەستنیشاندەکرێت دامەزراوەی جیهانیی "Ookla®" خەڵاتی یەکەمین کۆمپانیای مۆبایل لە نێو کۆمپانیاکانی مۆبایلدا دەبەخشێتە ئاسیاسێڵ بۆ ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ ساڵی 2021. بەدەستهێنانی خەڵاتی "OoklaSpeedtest" تەنها چەند مانگێك دوای بەخشینی مۆڵەتی فەرمی دێت بە خزمەتگوزاری "4G".
"Ookla" و " Speedchecker" دوو لایەنی سێهەمی سەربەخۆن کە کاریان شیکردنەوە و پاداشتکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایلە لەسەر ئاستی جیهان. “Ookla”، کە یەکەمین ئەپلیکەیشنی جیهانییە بۆ تێستکردنی تۆڕی ئینتەرنێتی جێگیر "برۆدباند" و مۆبایل وشیکردنەوەی داتا.
لەنوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ( “Ookla” ) ئاسیاسێڵی وەکو باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی لە عێراق ناوزەدکردوە بەوەی کە ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ زیاتر لە 99% ی ئەو شوێنانەی عێراق دابینکردووە کە ڕووپێوکراون راشیگەیاندووە :" ئەمەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئاسیاسێڵ چۆن ناوازەترین ئەزموونی بۆ بەشداربووانی لە عێراق دابینکردووە لە ڕێی فەراهەمکردنی باشترین تۆڕی مۆبایلەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆیان".
لەلایەکی ترەوە، ئاسیاسێڵ لەلایەن "Speedchecker"ــەوە خەڵاتکرا بۆ خێرایی ئینتەرنێتەکەی، وە وەکو خێراترین ئینتەرنێت لە عێراقدا دەستنیشانکرا لە چارەکی یەکەم و دووەمی ساڵی 2021. ئەپلیکەیشن و ماڵپەڕەکانی "Speedchecker" تایبەتمەندە لە شیکردنەوەی داتاکانی تایبەت بە ئینتەرنێت و پێوانەکردنی خێراییەکەی. ئەپلیکەیشنەکەی لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و "iOS" کاردەکات، بێجگە لەوەی ماڵپەڕەکەشیان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتەكان لەلایەن ئەو دوو دامەزراوە وە بۆ ئاسیاسێڵ، عومەر فالح، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن وتی: "وەرگرتنی ئەم خەڵاتانە مایەی ئەوپەڕی شانازی وخۆشحاڵیمانە کەوا لەلایەن دامەزراوەگەلێکی پایەبەرز و بەناوبانگی وەکو "Ookla" و "Speedchecker"ــەوە ڕێزمان لێدەنرێت. ئێمە دان بەو ڕاستیەدا دەنێین کە هەردوو دامەزراوەکە زۆر شەفافن، وە هەڵسەنگاندن و خەڵاتەکانیان باشترینی باشترینەکانە؛ بۆیە ئەم دەستکەوتە گەورەیە جێگەی ئەوپەڕی شانازی ئێمەیە".
هاوكات دوگ سەتڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Ookla دەڵێت: "خەڵاتەکانی Speedtest "تێستی خێرایی" کە لەلایەن Ookla ــەوە دەبەخشرێن، بۆ دەستەبژێرێك لە کۆمپانیاکانی تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایل تەرخانکراون کە ئەداکردنێكی نایابیان هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی لە بازاڕێکی دیاریکراودا".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Ookla وتیشی:" مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئەم خەڵاتە پێشکەشی ئاسیاسێڵ دەکەین وەکو باشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراق. ئەم ڕێزلێنانە گەواهیدەری بەڵگەی ئەدای نایابیانە لە چارەکی یەکەم و دووەمدا لەسەر بنەمای شیکردنەوەی ووردی Ookla لەسەر ئەو تێستانەی کە بەکارهێنەران بە بەکارهێنانی Speedtest ئەنجامیانداوە".
دەقی بڵاوكراوەكەی ئاسیاسێڵ:...
ئاسیاسێڵ لەسەر ئاستی جیهان وەکو باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایل لەلایەن "Ookla Speedtest"ــەوە، وخێراترین ئینتەرنێت لەلایەن "Speedchecker"ــەوە لە عێراقدا دەستنیشاندەکرێت دامەزراوەی جیهانیی "Ookla®" خەڵاتی یەکەمین کۆمپانیای مۆبایل لە نێو کۆمپانیاکانی مۆبایلدا دەبەخشێتە ئاسیاسێڵ بۆ ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ ساڵی 2021. بەدەستهێنانی خەڵاتی "OoklaSpeedtest" تەنها چەند مانگێك دوای بەخشینی مۆڵەتی فەرمی دێت بە خزمەتگوزاری "4G".
لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە لە کانونی دووەمی 2021 بەغدا، 2021-08-18 – ئاسیاسێڵ، یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندیی لە عێراق، بۆ جارێكی تر پێگەی پێشەنگی خۆی نیشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا لە بواری پەیوەندییەکان لە ڕێی کاری جددیەوە بۆ سەلماندنی سەرکەوتوویی پلەوپایەی براندەکەی: "ئاسیاسێڵ کۆماندەکاتەوە".
ئاسیاسێڵ کە گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاری مۆبایلە جارێکی تر سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەوەی لەلایەن ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنی "Ookla"ــەوە بۆ تێستی خێرایی وەکو یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایل لە عێراق پۆلێنکرا بۆ هەبوونی باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی. بەجیا لەم خەڵاتە، لەلایەن ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنی "Speedchecker" ــەوە وەکو خێراترین ئینتەرنێت دەستنیشانکرا.
"Ookla" و " Speedchecker" دوو لایەنی سێهەمی سەربەخۆن کە کاریان شیکردنەوە و پاداشتکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایلە لەسەر ئاستی جیهان. “Ookla”، کە یەکەمین ئەپلیکەیشنی جیهانییە بۆ تێستکردنی تۆڕی ئینتەرنێتی جێگیر "برۆدباند" و مۆبایل وشیکردنەوەی داتا، ئاسیاسێڵی وەکو باشترین کۆمپانیا دەستنیشانکرد لە ڕووی هەبوونی باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندییەوە لە عێراقدا لە چارەکی یەکەم دووەمی 2021 دا*. “Ookla” زانیاری متمانەپێکراو وپشتپێبەستراو دابیندەکات لەسەر ئەداکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە زۆر ڕووەوە، وئاسیاسێڵی وەکو باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی لە عێراق ناوزەدکردوە بەوەی کە ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ زیاتر لە 99% ی ئەو شوێنانەی عێراق دابینکردووە کە ڕووپێوکراون. ئەمەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئاسیاسێڵ چۆن ناوازەترین ئەزموونی بۆ بەشداربووانی لە عێراق دابینکردووە لە ڕێی فەراهەمکردنی باشترین تۆڕی مۆبایلەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆیان.
https://www.speedtest.net/awards/iraq/2021?award_type=coverage&time_period=q1-q2 لەلایەکی ترەوە، ئاسیاسێڵ لەلایەن "Speedchecker"ــەوە خەڵاتکرا بۆ خێرایی ئینتەرنێتەکەی، وە وەکو خێراترین ئینتەرنێت لە عێراقدا دەستنیشانکرا لە چارەکی یەکەم و دووەمی ساڵی 2021. ئەپلیکەیشن و ماڵپەڕەکانی "Speedchecker" تایبەتمەندە لە شیکردنەوەی داتاکانی تایبەت بە ئینتەرنێت و پێوانەکردنی خێراییەکەی. ئەپلیکەیشنەکەی لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و "iOS" کاردەکات، بێجگە لەوەی ماڵپەڕەکەشیان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
ئەم خەڵاتە سیاسەتی شەفافیەتی ئاسیاسێڵی چەند هەنگاوێکی تر بەرەوپێشەوە برد وڕێگەیەکیشی لەبەردەم بەشداربووانیدا واڵاکرد بۆ تێستکردنی خێرایی ئینتەرنێتەکەیان تا بزانن بۆچی ڕێکخراوێک و ئەپلیکەیشنێکی نێودەوڵەتی لەو جۆرە وەکو خێراترین ئینتەرنێت لە عێراقدا دەستنیشانیدەکات. (www.speedchecker.com) لەمبارەیەوە بەڕێز عومەر فالح، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن وتی: "وەرگرتنی ئەم خەڵاتانە مایەی ئەوپەڕی شانازی وخۆشحاڵیمانە کەوا لەلایەن دامەزراوەگەلێکی پایەبەرز و بەناوبانگی وەکو "Ookla" و "Speedchecker"ــەوە ڕێزمان لێدەنرێت. ئێمە دان بەو ڕاستیەدا دەنێین کە هەردوو دامەزراوەکە زۆر شەفافن، وە هەڵسەنگاندن و خەڵاتەکانیان باشترینی باشترینەکانە؛ بۆیە ئەم دەستکەوتە گەورەیە جێگەی ئەوپەڕی شانازی ئێمەیە. ئەمەش نیشانەی هەوڵی گەورە و کاری جددی کارمەندە دڵسۆز و خاوەن تێڕوانین وجددیەکانمانن، سەرەڕای ئەوەی پرەنسیپەکانی ئاسیاسێڵ بەتەواوەتی بۆ هەموو جیهان نمایشدەکەن کە هەمیشە پرەنسیپگەلێك بوون تایبەت بە لەخۆگرتن وگەشەپێدان وبەرپرسیارێتی.
ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین کە سەرمەشقی کۆمپانیاکانین لە عێراقدا لە ڕووی خێرایی ئینتەرنێت و ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایل، وە ئەمەش پێگەیەکە کە ئێمە زۆر پەرۆشین بۆ پارێزگاریکردن لێی، بە تایبەت دوای وەها ساتەوەختێکی پڕ لە سوپاس و پێزانین؛ ساتەوەختی خەڵاتکردنمان بۆ ئەو کارانە. بەشداربووانمان خاڵی گرنگیپێدانی پلە یەکی ئێمەن، وڕەزامەندیشییان بەردەوام ئەولەویەتی پلە یەکی ئێمەیە.
دوگ سەتڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Ookla دەڵێت: "خەڵاتەکانی Speedtest "تێستی خێرایی" کە لەلایەن Ookla ــەوە دەبەخشرێن، بۆ دەستەبژێرێك لە کۆمپانیاکانی تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایل تەرخانکراون کە ئەداکردنێكی نایابیان هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی لە بازاڕێکی دیاریکراودا.
مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئەم خەڵاتە پێشکەشی ئاسیاسێڵ دەکەین وەکو باشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراق. ئەم ڕێزلێنانە گەواهیدەری بەڵگەی ئەدای نایابیانە لە چارەکی یەکەم و دووەمدا لەسەر بنەمای شیکردنەوەی ووردی Ookla لەسەر ئەو تێستانەی کە بەکارهێنەران بە بەکارهێنانی Speedtest ئەنجامیانداوە." ---تەواو--- دەربارەی ئاسیاسێڵ ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله 1ى كانونى دووەمی 2021 ــەوە ژمارهى بهشدرابووی ڕەزامەندی14.7 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزای 4G بە کوالیتی یەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر 99% ى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل له بەرامبەر دوو كۆمپانيایەکەی تری مۆبايل له عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابیwww.speedtest.net
