هەڤاڵ ئەبوبەکر: رێگرده‌بین له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند:"گرانبوونی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كاندا نیه و هه‌وڵده‌ده‌ین رێگربین لهبهربوونهوهی نرخی به‌نزین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئابی 2021، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه و له‌گه‌ڵ وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و برا بازرگانه‌كانمان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له‌وه زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه.
وتیشی:" وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان بڕیاریداوه له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی كه‌مبكاته‌وه‌و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕیاره‌ین".
له‌باره‌ی نرخی نان و گرانبوونی نرخی غازیش، پارێزگاری سلێمانی وتی، له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و پرسه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه گرانبوونی نرخی غاز په‌یوه‌ندی به‌گرانبوونی نرخی دۆلاره‌وه هه‌یه‌و تائێستا غازی ماڵان گرانبووه ئەوەسی وت، " رێگه ناده‌ین گرانتر ببێت".
