سه‌رۆكى هه‌رێم: داوادەکه‌م یادی عاشورا ببێته‌ هۆى سڕینەوەی بیری توندوتیژی

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوادەکات یادی عاشورا ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی توندوتیژیی و توندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی عاشورا لە تویتێکدا لە تویتەری تایبەتی خۆی داوادەکات یادی عاشورا "ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی توندوتیژیی و توندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان.

ده‌شڵێت، ئه‌م یاده‌ ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سوربون لەسەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیان نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی لە وڵاتەکەمان".

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوازیارە تەواوی گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دابن. 

لە رۆژی دەیەمی مانگی موحەرەمی رۆژژمێری کۆچی کە رۆژی پێنجشەممە 19ی مانگی ئابی زایینی ده‌كات؛ موسڵمانانی شیعە لە عێراق و جیهان ماتەمینیی عاشورا دەگێڕن، ساڵڕۆژی کوژرانی ئیمام حوسێنی کچەزای پێغەمبەری ئیسلام و سێیەم ئیمامی شیعەی دوازدە ئیمامییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار