یوئێن داوایەك ئاراستەی هەموو وڵاتانی جیهان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاند:" لە ئەفغانستان دەمێنینەوەو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد: "بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی تاڵیبان پێکبێنن".
ئەمڕۆ ههینی 20ی ئابی 2021، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە نیۆیۆرک رایگەیاند:" جیهان پشتگیری هەوڵەکان دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری و پەرەدان بە ماف و شکۆی هەموو ئەفغانییەکان".
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد: "بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی تاڵیبان پێکبێنن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە قەڕەباڵغییەکی زۆر لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوول دروست بوو کاتێک هەزاران کەس هەوڵیان دەدا لە ژێر حکومڕانی تاڵیبان هەڵبێن.
گۆتێرێز ئاماژەی بەوە کرد کە، نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت فڕۆکەخانەی کابوول بەڕێوەببات و وتی: "وابزانم ئەمە شتێکی راستبینانە نیە."
ئێستا تاڵیبان هێزێکی چەکداری لە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە کۆکردووەتەوە. لە کاتێکدا هێزی سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا لەناو فڕۆکەخانەدان.
زیاتر لە 15 هەزار ئەمریکی لەناو ئەفغانستان ماونەتەوە دوای ئەوەی کە تاڵیبان بە تەواوی وڵاتی کۆنتڕۆڵ کرد.
ئیدارەی بایدن رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە لەبارەی دیمەنی تووندوتیژی لەم چەند رۆژەی دواییدا کاتێک هەزاران کەس هەوڵدەدەن هەڵبێن لەو کاتەی تاڵیبان پێشڕەوی کرد.
