سەرۆککۆماری روسیا و فەڕەنسا پاڵپشتی ئەفغانستان دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆککۆماری روسیا و سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، دوایین رووداو و پێشهاتەکانی ئەفغانستانیان تاوتوێکرد و رایانگەیاند، پاڵپشتی هەر هەوڵێکی هاوبەش دەکەن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان.
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا روسیا (کرملین) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و ئیمانوێل ماکرۆن، هاوتا فڕەنسییەکەی لەگفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی ئەفغانستانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی زامنکردنی ئاسایشی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کردەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا باسی لەوەشکردووە، پوتین و ماکرۆن پرسی رێککەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانیان تاوتوێ کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتنەکە دووپاتکردەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆکی ڕوسیا هاوتا فڕەنسییەکەی لەدۆخی هەرێمی قەرەباغ ئاگادارکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بەشێوەیەکی گشتی دۆخی هەرێمەکە جێگیرە و ڕێوشوێنیش گیراوەتە بەر بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندیە ئابوریەکان.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، تاڵیبان چوونە نێو کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و کۆنترۆڵیان کرد، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەش و بەشێکی زۆر لە بەرپرسە باڵاکانیش هەڵهاتن.
