هەسەدە ناسنامەی چوار شەهیدی لە تل تەمر ئاشکراکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هەسەدە ناسنامەی ئەو چوار شەڕڤانەی ئاشکرا کرد کە دوێنێ لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر ناوەندی ئەنجومەنی سەربازیی تل تەمر شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- هەسەدە، لەسەر هێرشەکەی دوێنێ سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر ناوەندی ئەنجومەنی سەربازیی تل تەمر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی چوار شەهیدی ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەو هێرشەدا کە دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە کرایە سەر ناوەندی ئەنجومەنی سەربازیی تل تەمر، هەڤاڵ سۆسن بیرهات ئەندامی کۆنسەری سەربازیی یەپەژە و ئەندامی کۆنسەی سەربازیی قەسەدە، هەڤاڵ عەگید گرکێ لەگێ لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازیی تل تەمر و شەڕڤانانمان ڕووبار حەسەکە و سەیفوڵا ئەحمەد، پەیوەستی کاروانی شەهیدان بوون.

ناسنامەی ئەو شەهیدانەش بەمشێوەیە ڕاگەیەندراوە:

نازناو: سۆسن بیرهات

ناو و پاشناو: سۆسن محەمەد

ناوی دایک و باوک: زەینەب- حەسەن

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تل تەمر- ١٩ی ئابی ٢٠٢١

سۆسن بیرهات

نازناو: عەگید گرکێ لەگێ

ناو و پاشناو: پەیڤان ڕەمەدا

ناوی دایک و باوک: فەرجا- عەلی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تل تەمر- ١٩ی ئابی ٢٠٢١

عەگید گرکێ لەگێ

نازناو: ڕووبار حەسەکە

ناو و پاشناو: عەلی ئەلخەرزە

ناوی دایک و باوک: نەعیمە- نایف

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تل تەمر- ١٩ی ئابی ٢٠٢١

ڕووبار حەسەکە

نازناو: سەیفوڵا ئەحمەد

ناو و پاشناو: سەیفوڵا ئەحمەد

ناوی دایک و باوک: مونیفا- نەواف

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تل تەمر- ١٩ی ئابی ٢٠٢١

سەیفوڵا ئەحمەد

لە کۆتاییدا هاتووە: لە کەسایەتی هەڤاڵانماندا، هەموو شەهیدانی شۆڕش و قارەمانامان بە قەرزداریی و ڕێز بەبیردێنینەوە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار