وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان: شەڕو پێكدادان لەگەڵ تاڵیبان به‌رده‌وامه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند:" له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری له‌ناوچه‌كانی سوالی پۆل حه‌سار و دێیه سه‌ڵاح و بێنۆی سه‌ر به هه‌رێمی باگلان ده‌ستی پێكردوه".
ئەمڕۆ هه‌ینی 20ی ئابی 2021، جه‌نه‌ڕاڵ بسمیلا محه‌مه‌دی له له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "به‌رخۆدان و روبه‌ڕوبونه‌وی چه‌كدارانی تاڵیبان ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری له‌ناوچه‌كانی سوالی پۆل حه‌سار و دێیه سه‌ڵاح و بێنۆی سه‌ر به هه‌رێمی باگلان ده‌ستی پێكردوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، ئه‌و سێ ناوچه‌یه له‌ئێستادا له‌ده‌ست هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریدان و شه‌ڕو پێكدادانیش به‌رده‌وامه.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، تاڵیبان چوونە نێو کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و کۆنترۆڵیان کرد، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەش و بەشێکی زۆر لە بەرپرسە باڵاکانیش هەڵهاتن.
