بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رێگاكانی چارەسەری چەوری خوێن بەبێ دەرمان ئاشكرادەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاند:" خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبونه‌وه‌ی چەورى خوێن". دەڵێت" هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سودی ده‌بێت".
ئەمڕۆ هه‌ینی 20ی ئابی 2021، داهات حەوێزی لە نوسینێکدا رایگەیاندوە: "یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبونه‌وه‌ی چەورى خوێن بریتیه له خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری، خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سودی ده‌بێت".
داهات حەوێزی پێشنیار دەکات، بۆ نانی بەیانیان وا باشە دورکەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور، هەروەها وا باشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه له خواردنی سوره‌وەكراو و له‌فه و پیتزا.
لەبارەی خواردنی گۆشتیش، ئەو پزیشکە دەڵێت، "پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت"، هەروەها بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند - قورس بکات.
پەیوەست بە دەرمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن، داهات حەوێزی دەڵێت، "ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی، پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت".
