دهۆك; دوو خوشكی دوانە پێكەوە توشی كۆرۆنابون و گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو خوشکی دووانە لە دهۆک ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی و دوای هەفتەیان مانەوەیان لە نەخۆشخانە بەهۆی توشبوونیان بەکۆرۆنا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ ههینی 20ی ئابی 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک مردنی سەمیرە عەبدوڵا و ئەمیرا عەبدوڵای پشتڕاستکردەوە کە هەردووکیان تەمەنیان 45 ساڵ بووە و دوای هەفتەیەک مەناوەیان لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی دا، گیانیان لەدەستدا.
سەمیرە دانیشتووی قەزای سێمێل بوون لە پارێزگای دهۆک و دوو خوشک و چوار برایان هەیە و ئێستا هیچ تووشبووێکی کۆرۆنا لە خێزانەکەیان نەماوە.

بابهتی پهیوهندیدار