وەزارەتی تەندروستی: زۆرترین توشبون و گیان لەدەستدانی ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی بووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لەدوێنێوە 11047 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 1449 توشبوی نوێ تۆمارکراون و 23 توشبوی پەتاکەش مردون.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 1449 توشبوی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 2160 توشبو چاکبونەتەوە و 23 توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون هەولێر 10 کەس، سلێمانی 5 کەس و لە دهۆکیش 8 توشبو مردوە.

بابهتی پهیوهندیدار