نرخی نەوتی خاو دابەزینێكی نوێی تۆماركرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 65 دۆلار و 18 سەنتە و بەراورد بە دوێنێ هەینی، هەر بەرمیلێك دۆلارێک و 59 سەنت دابەزیوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بە 66 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەتەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 8% دابەزیوە. هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت رۆژی هەینی 1.27 دۆلار دابەزی و بە 65 دۆلار 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە ماوەی یەک هەفتەدا بە رێژەی 9٪ دابەزی و هەر بەرمیێک رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکان یەک دۆلار و 37 سەنت دابەزی بۆ 62 دۆلار و 32 سەنت
ئەمە لەکاتێکدا پێنج شەممەی رابردوو نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە 67 دۆلار و 68 سەنت بوو و رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار بەرزبووەوە.
چین و وڵاتانی دیکەی وەک ئۆسترالیا دەستیان کردووە بە دانانی رێوشوێنی تووند بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ نەوتی خاو.
