مەسرور بارزانی: ئێستا نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێبکەن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

مەسرور بارزانی رایگەیاند:" ئێستا نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێبکەن، ڤاکسین وەربگرن و کوردستان بپارێزن".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی، "تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن پێکوتەی کۆرۆنامان دابینکردووە".

سەرۆکی حکومەت رووی قسەکانی له‌ هاوڵاتییان کردووە و دەڵێت، "ئێستا نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێبکەن، ڤاکسین وەربگرن و کوردستان بپارێزن".

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، تا ئێستا دوو ملیۆن و 725 ھەزار و 758 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، 276 ھەزار و 583 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار