کەشناسی هەرێم: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە باران دەبارێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پێشبینی دەکەن لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران ببارێت.
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021، کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە " ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی باکووری هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران و برووسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەولێر و دهۆک".
ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لە نزیک 40 پلەدا جێگیردەبن. گوتیشی، گەرما وەک خۆی دەمێنێتەوە و شەوان هەست بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکرێت و بەرەو فێنکی دەڕوات.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەشکردوە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانیان نزمترە و لە 38 پلە بۆ خوارەیەوە بە جۆرێک نزمترین پلە تۆمار کرابێت حاجی ئۆمەرانە کە 30 پلەیە.

بابهتی پهیوهندیدار