ئەمرۆ حكومەتی نوێی ئەفغانستان دروستدەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى 

سەرۆكی نوسینگەی مەكتەبی سیاسی تاڵیبان ئەمڕۆ بۆ دروستكردنی حكومەتی نوێی  ئەفغانستان گەیشتە كابولی پایتەخت.

 ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021، بەپێی هەواڵێكی فرانس 24، عەبدولغەنی بەرادەر، سەرۆکی نوسینگەی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان ئەمڕۆ شەممە گەیشتە کابوڵ-ی پایتەخت بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردە جیهادییەکان و سیاسەتمەداران کۆببێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە وڵاتەکەدا.

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند:" بزوتنەوەکەیان لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا سیستەمێکی حکومڕانی نوێ لە ئەفغانستان رادەگەیەنێت، سیستەمەکەش دیموکراسی نابێت بەو مانایەی رۆژئاوا بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵام مافی هەموانی تێدا پارێزراو دەبێت  و بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ لەگەڵ سەرکردەکانی پێشوی وڵاتەکەیان دەکەن".

ئەو بەرپرسە  ڕاشیگەیاندووە:" شارەزایانی بواری یاسایی و ئاینی و سیاسەتی دەرەوە لە تاڵیبان ئێستا کار دەکەن بۆ ناساندنی چوارچێوەیەکی نوێی حوکمڕانی لە چەند هەفتەی داهاتودا".

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، تاڵیبان چوونە نێو کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و کۆنترۆڵیان کرد، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەش و بەشێکی زۆر لە بەرپرسە باڵاکانیش هەڵهاتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار