وەزارەتی تەندروستی: 33 توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە زۆرترینی لە هەولێرە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە (24) کاتژمێری رابردودا (722) حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و (2044) توشبو چاکبونەتەوە، (33) حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە 21-8-2021 بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمیکردووە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، کە 722 کەس بووە، بەڵام رێژەی مردن بەرزبووەتەوە.
تاوەکو ئەمڕۆ 277 هەزار و 305 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. لەو ژمارەیە 5 هەزار و 200 کەسیان گیانیانلەدەستداوە. هەروەها 227 هەزار و 750 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار