تاڵیبان: تورکیا هاوبەشی سەرەکیمانە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند:"تورکیا هاوبەشی سەرەکیانە و پێویستیان پێیەتی پاڵپشت و هاوکاریان بێت زیاتر لەهەر وڵاتێکی تر".
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021، سوهەیل شاهین، وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی جی تی ڤی چینی رایگەیاند:" بزوتنەوەکەی چین و تورکیا بەهاوبەشی سەرەکی دەزانێت لە ئاوەدانکردنەوە دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەی لەو دۆخەی کە بەهۆی شەڕەوە دووچاری بووە".
ئهوهششى خستۆتهڕوو: ''ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان پێویستی بە هاوڕێیەتی و پشتیوانی و هاوکاری تورکیایە وەک لەهەر دەوڵەتێکی تر''.
وتیشى، ئەفغانستان دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی و توانای دەرهێنانیان نییە، ژێرخانی ئابوریان بەهۆی شەڕ و گەندەڵییەوە هەرەسی هێناوە. باسی لەوەشکردووە، پێویستیان بەهاواری تورکیایە لە بواری تەندروستی و پەروەردە و ئابوری و وزە و مامەڵەکردن لەگەڵ کانزاکاندا.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئامادەیی گفتوگۆکردنی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دەربڕیوە و هەرکەسێك لەدەرگایان بدات دەیکەنەوە، وڵاتەکەی بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵ تاڵیبان و ئەنقەرە یارمەتی بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری پێشکەشکردووە.
