جوتیار عادل: ئەم هەفتەیە ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:" ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه ٢٠٠ ملیارەکە ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوریه‌كان، موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی ئابی 2021، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووە:" له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتودا، حكومه‌تی فیدڕاڵ ٢٠٠ ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوریه‌كان، موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت".
جووتیار عادل ئاماژە بەوە دەدات، دڵنیایی هەیە بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە بنێرێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا وا رێکخراوە مووچەی بە تەواوی پێ بدرێت
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی،"ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه به‌بێ لێبڕین ده‌كرێت".
15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. 11-07-2021 وەزارەتی دارایی رایگەیاند، پارەکە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
بەپێی یسای بودجەی 2021، 12.67٪ـی زیاتر لە 130 تریلیۆن دینارەکەی بودجەی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستانە. هەولێر و بەغدا سەرەڕای پابەندییان بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، لەسەر ناردنی مانگانە 200 ملیار دیناری بڕیارلێدراو کۆکن.
لەگەڵ گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا، بۆ دووەم مانگە حکومەتی هەرێم بێ پاشەکەوت مووچە دابەشدەکات.
