فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە هەولێر خرایەخوارەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شەوی رابردوو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بۆ ماوەی نزیکەی 30 خولەک زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای لە خەڵک دەکرد لە پەنجەرە و شوێنە کراوەکان دووربکەونەوە، ئەمڕۆ پشتڕاستکرایەوە کە درۆنێک خراوەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی ئابی 2021، سیستمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان درۆنێکیان دەستنیشان کردووە، "پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خراوەتەخوارەوە و هیچ زیانێکیشی نەبووە."

بابهتی پهیوهندیدار