لەسەر داوای كازمی بڕیاری لەسێدارەدان جێبەجێدەكرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەسەر بریاری كازمی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا بڕیاریدا، به جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌باجی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-08-2021 سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌ری رایگه‌یاند:" له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر عه‌بیر خه‌فاجی بكوژی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا سه‌پاندوه".
10ی ئه‌م ئاب، عه‌بیر سه‌لیم سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی شاره‌وانیدا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تێكی كرد بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆیی له‌ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی شاره‌كه‌دا، له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن خاوه‌نی یه‌كێك له خانووه زیاده‌ڕۆكانه‌وه، ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكرا و كوژرا.
دوای روداوه‌كه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌ی كرد و سه‌رپه‌رشتی لابردنی سه‌رجه‌م زیاده‌ڕۆییه‌كانی كرد و داواشی له‌دادگا كرد، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌دا بسه‌پێنێت.
ڕۆژی 12ی ئابی 2021 ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی.
