كۆمپانیای ئای كیو سكاڵا لەسەر سێ پەرلەمانتار تۆماردەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمپانیای ئای كیو ئۆنڵاین، رەتیدەكاتەوە لە گەڕەكی كوردسات-ی شاری سلێمانی بە "زەبری هێز" زەوییەكی موڵكی گشتییان داگیركردبێت و دەشڵێت، هەواڵەكە "هیچ بنەمایەكی نییە"و لەسەر ئەوەش داوای یاساییان لەسەر سێ ئەندام پەرلەمان تۆماركردوە.
كۆمپانیاكە لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لەلایەن چەند ئەندام پەرلەمانێكەوە هەواڵێكی چەواشەكارانەو بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە لە ماڵپەڕێكەوە بەمەبەستی لەکەدارکردنی شکۆی دامەزراوەکەمان."
باسیانلەوەشکردووە، "بەگوێرەی ئەو هەواڵە بێ بنەمایە، گوایە كۆمپانیای (IQ online) زەوییەكی موڵكی گشتی بەزەبری هێز لە گەڕەكی كوردسات داگیركردوە."
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئێمە وەكو كۆمپانیای (IQ online) سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەكارییە رەتدەكەینەوە. بە هەمو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییەو لە ئێستاشدا داوای یاساییمان تۆماركردوە لەسەر هەر سێ ئەندام پەرلەمانەكەو ماڵپەڕێک هەیە.
