لە هەرێمی کوردستان 180 پاڵاوگەی نایاسایی هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 180 پاڵاوگە دەبێت، نزیکەی 75 لە سنوری پارێزگای هەولێر، 32 لە سنوری پارێزگای دهۆک و 26 لە سنوری پارێزگای سلێمانین.

هەر لەو بارەیەوە ئەمڕۆ دوو شەممە 22ی ئابی 2021، شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ڕوداوی ڕاگەیاند:"پێشتر 214 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان هەبوون، بەڵام سێ ساڵ لەمەوبەر بەشێکی زۆریان داخران، سەرەڕای ئەوەش ماوەیەک لەمەوبەر ژمارەیان بۆ نزیکەی 180 پاڵاوگە زیادیکردەوە"

زیاتربوونی ژمارەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە کاتێکدایە، مانگی نیسانی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیژنەیەکی باڵایان بۆ داخستنی 169 پاڵاوگەی نایاسایی پێکهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار