100 ملیۆن دینار بە قەرزی 20 ساڵ دەدرێتە مامۆستایان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح ڕەزا گەرعاوی جێگری سەرۆکی لقی کەربەلای سەندیکای مامۆستایانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی 100 ملیۆن دینار بە قەرز و دانەوەی لە ماوەی 20 ساڵدا بە مامۆستایان، بە ئامانجی دروستکردنی خانوی نیشتەجێبونیان.

وتیشی:"پێشبینیدەکرێت هەموو ئەندامانی سەندیکا بگرێتەوە لەسەرتاسەری عێراقدا"

گەرعاوی ڕاشیگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی ئەو پارەیە و بۆ وەرگرتنیشی پێویستی بە کەفیل نییە و تەنیا ئەوەندەی پێویستە مامۆستاکە بەڵگەیەک بهێنێت کە پارچەیەک زەوی وەرگرتووە، ئەوسا قەرزەکەی پێدەدرێت.

جێگری سەرۆکی لقی کەربەلای سەندیکای مامۆستایانی عێراق ئاماژەی بە ئەوەشدا، ئامانجیان ئەوەیە پێشنیازەکە سەرجەم ئەندامانی سەندیکای مامۆستایان لە سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە و لە ئێستادا چاوەڕێدەکەن چەکی پارەکانیان پێبدرێت، هەرکات پێیاندرا ڕاستەوخۆ داوا لەبانکی ناوەندی دەکەن قەرزەکەیان بۆ خەرج بکات کە لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا شەش هەزار مامۆستا سودمەند دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار