بایدن خەرجی ڕۆژانەی هێزەكانیان لە ئەفغانستان ئاشكرادەكات

"ماوەی ئەو 20ساڵە 2448 ئەمریکی لە ئەفغانستان کوژراون و 20 هەزار و 772 ئەمریکی دیکەش برینداربون"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:" ۆژانە خەرجی شەڕ و مانەوەمان لە ئەفغانستان لە نێوان 150 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دۆلاردا بووە. 20 ساڵە بەو جۆرە بووە".

بایدن رۆژی یەکشەممە 22-8-2021  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن دی سی رایگەیاند، "رۆژانە خەرجی شەڕ و مانەوەمان لە ئەفغانستان لە نێوان 150 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دۆلاردا بووە. 20 ساڵە بەو جۆرە بووە. جگە لەوەش، 2448 ئەمریکی لە ئەفغانستان کوژراون و  20 هەزار و 772 ئەمریکی دیکەش برینداربوون".

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت:" هەموو رۆژێک کارتی ئەفغانستان بە دەستیەوە بووە و دەبوو بڕیارێک بدات و ئەویش بڕیاری کۆتاییهێنان بەو شەڕەی دا".

بایدن جارێکی دیکە رایگەیاند، هەڕەشەی داعش لەسەر هێزەکانیان و خەڵک لە فڕۆکەخانەی کابوول هەیە و گوتیشی، تاڵیبان و داعش دووژمنی سەرسەختی یەکدین.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی خەڵك پڕ ئازار و دەردەسەری و دیمەنی جەرگبڕ دەبێ، وەک ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا بینیویانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار