هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: لەگەڵ پێشمەرگە و هەسەدە بەردەوام دەبین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند:" لەگەڵ هاوکارەکانیان لە پێشمەرگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەندێک شوێنی دیاریکراو ئەرکە سەربازیەکانیان درێژە پێدەدەن بۆ لەناوبردنی داعش".
ئەمڕۆ دوشەممە 23ى ئابى 2021، وەین مۆرتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ پێشمەرگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوکارەکانی دیکەیان لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبن لە کردە سەربازیەکانیان لە هەندێک شوێنی دیاریکراوی هەندێک وڵات بۆ لەناوبردنی داعش و سەقامگیری زیاتر.
وەین مۆرتۆ ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان وەک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن لەسەر ئەرکەکانیان تا دڵنیادەبنەوە لە شکستهێنانی داعش بە شێوەیەکی تەواو.
هاوپەیمانی نێودوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ پاش سەرهەڵدانی داعش دروستکراوە و زیاتر لە ٥٠ وڵات لە خۆدەگرێت.
