ڕێبوار تاڵەبانی دەبێتە ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ببێتە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت.
ئەمڕۆ دووشەممە بە بریاری مەسرور بارزانی، ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بووە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت.
ئەو بڕیارەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا، تایبەتمەندە بە پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە هەرێم و بەغداوە.
پێشتر لەلایەن دادگای کەرکوکەوە ڕێبوار تاڵەبانی بە تۆمەتی "گەندەڵیی" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەڵام ناوبراو ئێستا لە شاری هەولێر دادەنیشێت.

بابهتی پهیوهندیدار