ئاڵا تاڵەبانی دوردەخرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

 بەشێوەیەكی فەرمی ئاڵا تاڵەبانی لە لیستی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووردەخرێتەوەو یەكێتی داواش لەسەرجەم رێكخستنەكانی لە كەركوك دەكات، بەهیچ شێوەیەك بانگەشەی هەڵبژاردن و كەمپینی بۆ نەكەن.

بەگوێرەی نوسراوێك كە ئەمڕۆ 22-8-2021 بە واژۆی رزگار عەلی، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەكێتی لە سنووری پارێزگای كەركوك ئاراستەی گشت میحوەرەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن كراوە، تێیدا ناوی شەش كاندیدی ئەو حزبە هاتووە كە دەبێ هەڵمەتی هەڵبژاردن و كەمپینیان بۆ بكرێت.

شەش كاندیدەكەی یەكێتی لە كەركوك بریتین لە دكتۆر سدیق، موئەید غازی، دكتۆر ئاشتی، شێخ سەباح، دیلان غەفورو دكتۆر گەیلان، بەڵام ناوی ئاڵا تاڵەبانی تێدا نییە، كە ئەویش كاندیدی یەكێتییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە نوسراوەكەدا هۆشداری بە كادیرو ئەندامانی یەكێتی دراوە، هەر كەسێك بەدەر لەو شەش كاندیدە، بانگەشەی هەڵبژاردن و كەمپین بۆ هەر كاندیدێكی تر بكەن، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار