توركیا بۆردومانەكەی شارباژێری گرتە ئەستۆی خۆی

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بەیانی ئەمڕۆ فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوان بۆردومانی گوندەكانی شارباژێر و سنوری پێنجوێنی كردووە، نەدەزانرا بوردومانەكە لەلایەن فڕۆكەی توركیا یان ئێران ەوە بووەو  هەر ئێستا وەزارەتی بەرگری توركیاش بۆردومانكردنی ئەو گوندانەی كردە ئەستۆی خۆی و ڕایگەیاند:" سوپای وڵاتەکەی بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت 28 ئامانجی لە شارباژێڕ بە درێژایی زنجیرە چیای ئاسۆس پێکاوە".

 ئەمڕۆ سێشەممە،  24ى ئابى 2021، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەمیدیای فەرمی وڵاتەكەیەوە ڕایگەیاند:" سوپای وڵاتەکەی بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت 28 ئامانجی لە شارباژێڕ بە درێژایی زنجیرە چیای ئاسۆس پێکاوە".

میدیای فەرمیی تورکیاش ڤیدیۆی بۆردوومانەکەی بڵاوکردووەتەوە وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە فڕۆکەکان بە قووڵایی 200 کیلۆمەتر ئامانجەکانیان پێکاوە. بۆردوومانەکەش لە رێگەی فڕۆکەی ئێف 16ـە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە.

خولووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا خۆی سەرپەرشتیی ژووری ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت:" فڕۆکەکانیان دوای پێکانی ئامانجەکانیان، "بەسەلامەتی" گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان".

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند:"ئەم پرۆسەیە بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت."

 ئەمە بۆ یەکەمجارە شارباژێڕ بەو چڕییە بۆردوومان دەکرێت. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 20 فڕۆکە بەشدارییان کردووە. 

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو هێرشە بڵاونەکردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار