لە 24 كاتژمێردا 10 هەزار و 900 ئەفغانی گەیشتونەتە ئەمریكا

تا ئێستا 48 هەزار كەس لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئەمریكا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

كۆشكی سپی رایگەیاند:" لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 10 هەزار و 900 كەسی دیكەیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی حامید كارازای لە كابولەوە گواستووەتەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە، 24 ئابی 2021 كۆشكی سپی ئەمریكا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:" لە 12 كاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و 600 كەس بە 15 فڕۆكەی سەربازیی و چوار هەزار و 300 كەسیش بە 34 فڕینی هاوپەیمانیی گواستراونەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە لە دەسپێكی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان كە لە 14ی ئاب-ەوە دەستی پێ كردووە تا ئێستا، نزیكەی 48 هەزار كەس لە ئەفغانستانەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەمریكا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی كە لە كۆتایی مانگی تەمووزەوە تا ئێستا، نزیكەی 53 هەزار كەسی دیكە لە وڵاتانی دیكە جێگیر كراون.

ئیدارەی ئەمریكا لە دەسپێكی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان كە لە 14ی ئاب-ەوە دەستیپێكردووە تا ئێستا، نزیكەی 48 هەزار كەسی لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئەمریكا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار