چەند هاوەنێک لە نزیک هەولێر دەکەونە خوارەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رایگەیاند:"چەند هاوەنێک لە گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە و باشتەپە کەوتنە خوارەوە، هاوەنەکان بە چۆڵەوانی کەوتوون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبووە".
ئەمڕۆ سێشەممە، 24 ئابی 2021 چەند هاوەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر لە گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپە کەوتنە خوارەوە، ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئاگادارکراینەوە کە چەند هاوەنێک لە نزیک قوشتەپە کەوتوونەتە خوارەوە و ئێستا تیمەکانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە راشیگەیاند: "هێزەکانی ئاسایش ئاگاداریان کردووینەتەوە کە هاوەنەکان لە ناحیەی دوبزەوە ئاڕاستەی قوشتەپە کراون".
ەکێک لە هاوەنەکان لە گوندی دۆڵەبەکرە کەوتووەتە نێو زەوییەکی کشتوکاڵی، هێزەکانی ئاسایش دەڵێن هاوەنەکان لە پالکانەوە ئاراستەی ئەو شوێنە کراون و یەکێکیان 500 مەتر لە دووری رێگەی هەولێر-کەرکوک کەوتووەتە خوارەوە.
