قوباد تاڵەبانی: باوەڕمان بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانە لەسەرجەم دامودەزگا حكومیەكاندا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم رایگەیاند:" باوەڕی تەواویان بەوەیە کە دەبێت دامودەزگاکانی حکومەت رێكبخرێنەوە لەسەر بنەمای دامەزراوەیی بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی حکومەت".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ی ئابی 2021 له‌ هه‌ولێر، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم، بە‌ ئامادە‌بوونی سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ بریکاری وەزارەتەکان و سەرۆکی دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی چۆنییەتی رێکخستنەوەی کاروباری دامودەزگاکانی حکومەت لەسەر بنەمای شۆڕكردنە‌وە‌ و دیاریکردنی دەسەڵاتەکان و دروستکردنی پەیوەندی پتەوتر لەنێوانیاندا.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم تیشکی خستە سەر گرنگی بەکارهێنانی تەواوی دەسەڵاتەکان بە هەماهەنگی وەزیرەکان لەسەر بنەمای یاسا و رێنماییەکان بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانی چاکسازی لەهەموو سێکتەرەکان.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان باسیان لە پرسی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان کرد لەلایەن وەزیرەکانەوە و چۆنییەتی گونجاندنییان لەگەڵ پێگەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی حکومەت.

کۆبووەنەوە جەختی کردەوە پێویستە سوود لە ئەزموون و توانای بریکارەکان و دەستەکان وەربگێرێت لە ئەنجومەنەکانی (ئابووری، چاکسازی، نەوت و غاز و وەبەرهێنان).
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار