ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بێدەنگیان لەكێشەی ناوخۆی حزبەكەیان ئاشكرادەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند:"  ئێمەی بەشێکی زۆری سەرکردایەتی بەو چاوە دەڕوانینە دۆخەکە دەمانەوێت ماڵی مام ھەر وەک خۆی یەکگرتوو بمێنێتەوە خۆیان كێشەكان بە ئاشتی چارەسەر بدەن ئەم کێشانە بە ئاشتبوونەوە کۆتایی بێت نەک بردنەوەی لایەک و زاڵبوونی لایەک بەسەر لایەکەی تردا، راستە لەوانەی ھەندێک ھەبن ئاگری ناکۆکی خۆشتر بکەن و ھوتافاتی توند وتیژی ھەڵبدەن

د. دریڤان عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌:"زۆر ھەوڵم دا بەردەوامی بە بێدەنگی بدەم، بەڵام لەگەڵ زۆربوونی ئاراستەکردنی پەنجەی تاوان بۆ ئه‌ندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ناوھێنانیان لەم سایت و لەو ماڵپەر و لەو پێگەی ئەلیکترۆنی، ھەستم کرد ئەم بێ دەنگییە وا دەکات ئەوەی پێمان دەوترێت خەریکە لە گومانەوە دەبێت بە یەقین لە ناو کادیران و جەماوەری یەکێتی، بۆیە بە پێویستم زانی روونکردنەوەیەک لەم بارەیەوە بدەم".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ڕاستە ئەگەر بڕوانین کەناڵەکانی تی ڤی و سۆشیال میدیا دەبینین ھەڤاڵانی سەرکردایەتی بێ دەنگییان ھەڵبژاردوە، بەڵام ھاوتەریب لەگەڵ ئەو بێ دەنگییەی ناو میدیاکان، زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی بێ دەنگ نەبوون دوور لە چاوی میدیا بەردەوام گروپ گروپ و کۆمەڵ بە کۆمەڵ سەردانی ھەردوو لایه‌نی کێشەکەمان کردووە بۆ ئاشتەوایی و دووزینەوەی چارەسەری گونجاو، ھەردوو لایه‌نی کێشە دەتوانن گەواھیدەری ئەم راستییە بن".

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بەشێکی زۆری سەرکردایەتی یەکێتی بە درێژایی مێژووی یەکێتی و ساڵانی رابردوو وەک یەک خێزانی مامەڵەمان لەگەڵ خێزان و کوڕ و برازاو و ماڵەخەزوورانی مام جەلال کردووە، تا سەرھەڵدانی ئەم قەیرانەی ئێستا".

ده‌شڵێت: "بە ئێستایشەوە ئێمەی بەشێکی زۆری سەرکردایەتی بەو چاوە دەڕوانینە دۆخەکە دەمانەوێت ماڵی مام ھەر وەک خۆی یەکگرتوو بمێنێتەوە ئەم کێشانە بە ئاشتبوونەوە کۆتایی بێت نەک بردنەوەی لایەک و زاڵبوونی لایەک بەسەر لایەکەی تردا، راستە لەوانەی ھەندێک ھەبن ئاگری ناکۆکی خۆشتر بکەن و ھوتافاتی توند وتیژی ھەڵبدەن".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دڵنیاتان دەکەمەوە ئەو جۆرە خەڵکانە شەڕی خۆیان ئەکەن و ئەوانە لەوه‌تەی ھەن لە سایەی تەکەتول و تەرەفگیرییەوە پێگەیشتوون ئەگەر ئەو تەرەفانەی باریان لار بێت ئەو جۆرە خەڵکانە رۆژیان ئاوا دەبێت، ئەم جۆرە خەڵکانە بە بێ جیاوازی لە دەوری ھەموو تەرەف و تەکەتولەکان کۆبوونەوەتەوە".

پێشی وایه‌ ئەوەی خەمخۆری یەکێتی بێت و مەبەستی ئاشتەوایی بێت دوور دەبێت لە قسە و قسەڵۆکی نێو میدیاکان و تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ نزیکبوونەوەی ھەردوو لا، "ھەردوولا دەرگایان ئه‌ندامانی سەرکردایەتی دەتوانن ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و رێگەچارەی گونجاو بدۆزنەوە، ئەوەی ئێستا رووی داوە ئەگەر قەیرانیش بەڵام وەک ھەر کێشەیەکی تر چارەسەری دەبێت ھیچ کێشەیک نییە چارەسەری نەبێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار