نرخی پشكنینی كۆرۆنا لەسەر سنورەكان گۆرانكاری تێداكرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێكی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند:" دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ كونسووڵخانه‌ی ئێران، وه‌رگرتنی پاره‌ی پشكنینی كۆرۆنا له سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستان لادرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئابی2021 ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی به ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی راگه‌یاند: "بە ھەوڵدانێکی زۆر و گفتوگۆکردن لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، توانیمان ئەو پڕە پارەیە لابەرین کە لە ھاوڵاتیان و بازرگانان وەردەگیرا لە دیوی ئێرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ھاوڵاتیان و بازرگانان و خوێندکاران و نەخۆشان کاتێک سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد لە رێگەی ده‌روازه سنووریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، لە دیوی ھەرێمی کوردستان پشکنینیان پێ دەکرا، بەڵام لە دیوی ئێران قەبوڵ نەدەکرا و بڕێك پاره‌یان لێوەردەگیرا لەبەرامبەر دوبارە ئەنجامدانی پشکینی کۆرۆنا".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ''ئەو رێکارە، ببوە بارگرانی زۆر بۆ ھاوڵاتیان، خۆشبەختانە توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین و لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو رێکارە لادەبرێت و کار بە پشکنینی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن دووباره پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ناكرێت، ته‌نها یه‌كجار پشكنین ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ كاری پێده‌كرێت".
