وەزارەتی تەندروستی ئاماری وردی وەرگرتنی ڤاكسین لەهەرێم بڵاودەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند:" زیاتر لە ملیۆنێک ژەمە ڤاکسین گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان".

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئابی2021  فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی خۆیان رایگەیاند:" زیاتر لە ملیۆنێک ژەمە ڤاکسین گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە 524 هەزار و 160 ژەمی فایزەر، 216 هەزار و 230 ژەمی ئەسترازێنیكا و 423 هەزار و 790 ژەمی سینۆفارم، كە كۆی گشتی دەکاتە ملیۆنێك و 164 هەزار و 180 ژەمە، لەو بڕەش 95 هەزارژەمی ئەسترازێنیكا لەلایەن حكومه‌تی ئوردنەوە بە هەرێمی كوردستان بەخشراوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تێكڕای ئەوانەی لە سنووری هەرێمی كوردستان كوتراون، ژمارەیان 581 هەزار و 56 كەس بووە، لە تەواوی ئەو ژمارەیەدا كە كوتراون 308 هەزار و 860 كەس فایزەر و 162 هەزار و 266 كەس ئەسترازێنیكا و 109 هەزار و930 كەسیش سینۆفارمیان وەرگرتووە، لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیەیش 395 هەزار و 427 كەس قورچکی یەكەم و 184 هەزار و 629 كەسیش قورچکی دووەمیان وەرگرتووە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، كە رۆژانە 10 هەزار ژەمی ڤاكسین لە هاووڵاتیان دەدرێت.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئاماری دابەشکردنی ڤاکسین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە هەولێر 174 هەزار و 50 کەس ڤاکسینی وەرگرتووە، لەو رێژەیە 78 هەزار و 785 ی فایزەریان وەرگرتووە و 52 هەزار و 182 ئەسترازێنیكا و 43 هەزار و 83ـیان سینۆفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی قورچکی یەكەمیان وەرگرتووە دەکاتە لە 117 هەزار و 256 كەس و هەروەها كۆی گشتیی ئەوانەی قورچکی دووەمیان وەرگرتووە 56 هەزار و 794 كەس بووە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە سلێمانی127 هەزار و 458 کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەو رێژەیە 75 هەزار و 732 كەس فایزەر و 30 هەزار و 582 كەس ئەسترازێنیكا و 21 هەزار و 144 كەس سینۆفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتیی ئەوانەی قورچکی یەكەمیان وەرگرتووە 87 هەزار و 296 و ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە 40 هەزار و 162 كەس بووە.

هەر بەپێی ئامارەکە، لە دهۆك 206 هەزار و 796 وەرگر هەبووە، لەو رێژەیە 107 هەزار و 501 كەس فایزەر و 61 هەزار و 712 كەس ئەسترازێنیكا و 37 هەزار و 583 كەس سینۆفارمیان وەرگرتووە، كە كۆی گشتیی ئەوانەی قورچکی یەكەمیان وەرگرتووە 138 هەزار و 976 كەس و ئەوانەی قورچکی دووەمیان وەرگرتووە 66 هەزار و 820 كەس بووە.

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، 29 هەزار و 698 وەرگری ڤاکسین هەبووە، لەو رێژەیە 19 هەزار و 461 كەس فایزەر و 7 هەزار و 720 كەس ئەسترازێنیكا و 2 هەزار و 517 كەس سینۆفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتیی ئەوانەی قورچکی یەكەمیان وەرگرتووە 21 هەزار و 432 كەس و ئەوانەی قورچکی دووەمیان وەرگرتووە 8 هەزار و 266 كەس بووە.

لە گەرمیان 14 هەزار و 8 وەرگر هەبووە، لەو رێژەیە 5 هەزار و 740 كەس فایزەر و 5 هەزار و 873 كەس ئەسترازێنیكا و 2 هەزار و 395 كەس سنۆفارمیان وەرگرتووە، كە كۆی گشتیی ئەوانەی قورچکی یەكەمیان وەرگرتووە 10 هەزار و 447 كەس و 3 هەزار و 561 كەسیش قورچکی دووەمیان وەرگرتووە.

هەروەها بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە هەڵەبجە 111 هەزار وەرگری ڤاکسین هەبووە، لەم رێژەیە 8 هەزار و 621 كەس فایزەر و هەزار و 567 كەس ئەسترازێنیكا و 935 كەسیش سینۆفارمیان وەرگرتووە، لەو رێژەیەش كۆی گشتیی ئەوانەی قورچکی یەكەمیان وەرگرتووە 8 هەزار و 767 كەس و ئەوانەی قورچکی دووەمیان وەرگرتووە 2 هەزار و 356 كەس بووە.

لە کۆیە 16 هەزار و 923 وەرگری ڤاکسین هەبووە، لەو رێژەیە 13 هەزار و 20 كەس فایزەر و 2 هەزار و 630 كەس ئەسترازێنیكا و هەزار و 273 كەس سینۆفارمیان وەرگرتووە، كۆی گشتیی ئەوانەی قورچکی یەكەمیان وەرگرتووە 10 هەزار و 753 كەس و ئەوانەی قورچکی دووەمیان وەرگرتووە 6 هەزار و 170 كەس بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار