ئەحلام دووجار لەژێر دەستی داعش دوو گیان بووەو لەباری بردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز

دووجار لەژێر دەستی داعش دووگیان بووەو لەباری بردووە، كەسوكارەكەی بیست هەزار دۆلاریان دایە داعش تا لەشاری دێرەزووری سوریا رزگاریان بكەن، ئەحلام ئەو كچەی كە 25 جار وەك خۆی باسی دەكات كڕین و فرۆشتنی پێوە كراوەو بەزۆر دەستدرێژیی سێكسی كراوەتەسەر لەلایەن چەكارانی ئەو گروپەوە.

كاتێك داعش دەست بەسەر شەنگالدا دەگرێت و داگیری دەكات، (ئەحلام میعە)ی تەمەن 26 ساڵان وەك سەدان كچی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە دەستگیر دەكرێت و دوای گواستنەوەیان بۆ تەلەعفەر كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت لەنێوان چەكدارانی داعشدا.

ئەحلام میعە ، لەدایكبووی 1988و ئێستا تەمەنی بووە بە 33 ساڵ، خەڵكی قەزای شەنگالە، لەئابی 2014 لەگەڵ 23 كەس لەكەسوكارەكەی دەكەونە دەست چەكدارانی داعش، نزیكەی چوار ساڵ لەژێر دەستی داعشدا بووە ، لەكۆتاییەكانی ساڵی 2018 بەبڕی 20 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر) لەشاری دێرەزووری سوریا لەدەست چەكدارانی داعش رزگار دەكرێت.

بەپێی ئاماری نوسینگەی رزگاركراوانی دەستی داعش بێت تائێستا سێ هەزار ژن و كچی ئێزیدی رزگاركراون و زیاتر لەدوو هەزاریان بێسەروشوێنن و باس لەوەش دەكەن زیاتر لە 400 ژن و كچی ئێزیدی لەكەمپی هۆڵن لە رۆژئاڤای كوردستان و بەدوایاندا دەگەڕێن بەپێی وتەی بەرپرسانی نوسینگەی رزگاركراوانی دەستی داعش.

ئەحلام میعە، باس لە رۆژی هاتنی چەكدارانی داعش دەكات بۆ شەنگال و لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی وتی: »كاتژمێر 8ی بەیانی داعش گەیشە ناو كۆمەڵگای سیبا شێخ خدر لە 2014دا، هەوڵماندا خۆمان رزگاربكەین، دابەشبووین بەسەر دوو ئۆتۆمبێل، كەمێك بەناو كۆمەڵگا رویشتین دواتر داعش گەیشتە ئێمەو هەموومان كەوتینە دەستی داعش».

ناوبراو وتیشی:» دوای ئەوە ئێمەیان گواستەوە بۆ ناوەندی كۆمەڵگا لەوێ ژن و منداڵ و پیاویان لێك جیاكردەوە، دواتر هەندێك پاسیان هێنا بەگریان و بەزۆر ئێمەیان كردە ناو ئەو پاسانەو بەرەو تەلەعفەر بە رێكەوتین «.

لەتەلەعفەر ژنێكی داعش هاتە ناو ئێمە چەند قسەیەكی كردو وتی: « دەبێت هەمووتان جلوبەرگی ئایینی ئیسلام بپۆشن و مزگەوتتان بۆ دروستدەكەین و دەبێت نوێژ بكەن و قورئان بخوێنن، «دوای ئەوەی هەندێك مونشەئەی جام رەشیان هێنایە تەلەعفەر، ژن و كچیان كردە ناو ئەو مونشەئانە و ئێمەیان گواستەوە بۆ هوڵی گالاكسی لەناوەندی شاری نەینەوا، لەموسڵ دەستیان بەكڕین و فرۆشتنی ژن و كچانی ئێزدییان كرد».

ئەحلام دەڵێت:»چەكدارانی داعش بیست و پێنج جار كڕین و فرۆشتنیان بەمن كردووە، 37 جار دەستدرێژی بەزۆر لەگەڵ من كراوە، دووجار دووگیان بووم، بەڵام بەچەند رێگایەكی نهێنی توانیم هەردوو منداڵەكە لەبەر خۆم ببەم ، كاتێك زانیان ئەو كارەم كردووە چەكدارانی داعش ئەشكەنجەیان دام».

هەروەها ئەو كچە ئێزیدیە ئەوەشی نەشاردەوە زۆرجار لەكاتی كۆبوونەوە و ئاهەنگی ئەوان بەشداردەبوون، «لەوێ ژنان و كچانی ئێزیدی بەنهێنی حەبیان دەدا بەیەكتر تا دووگیان نەبن، بەڵام  زۆر بەنهێنی ئەو ئیشەمان دەكرد چونكە داعش زۆر حەزیان لەمنداڵ بوو بەقسەی ئەوان تا ژمارەی چەكدارانی داعش زیاد ببن».

چەكدارانی داعش بەزۆر ئەحلام فێری نوێژكردن و قورئان خوێندن دەكەن وەك خۆی باسی دەكات،»چەكدارانی داعش بەزۆر بەمنیان وت دەبێت بەشداری لەخولێكی ئایینی بكەیت، ماوەی خولەكە 40 رۆژ بوو، هەموو رۆژێك لەبەیانی زوو دەچووم بۆ مزگەوتەكە تا ئێوارە لەناو مزگەوت بووم، ئێمەیان فێری نوێژكردن و قورئان خوێندن دەكرد، جارجاریش قورئانمان لەبەردەكرد، باش لەبیرم نیە 15 ئایەتی قورئانم لەبەركردبوو، ئەگەر جارێك نوێژم نەكردبا یان قورئانم بەهەڵە خوێندبا چەكدارانی داعش ئێمەیان ئەشكەنجە دەدا».

هاوكات ئەحلام باس لەناخۆشترین شت دەكات  و وتی:»لەموسڵ بووم لەنیوە شەودا خەوتبووم، چەكدارێكی داعش هات و منی لەگەڵ خۆی برد، دواتر دەستدرێژی كردەسەرم، كاتێك ئەو داعشەم بینی زۆر ترسام هەموو شتێكی خراپی لەگەڵ كردم .... هەرگیز ئەو شەوە لەبیرناكەم».

سەرەڕای ئەو هەموو ناخۆشی و ئازارانەی ئەحلام و كچانی ئێزیدی لەشەنگال بینیویانە، دەڵێت حكومەتی عێراقی هیچ شتێكی بۆ كچان و ژنانی ئێزیبدی نەكردووە» ئەگەر ئەمە لە وڵاتێكی دیكە بووایە هەموومان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی دەكراین، بەڵام ئێمە بێ

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار