ترەمپ: تەقینەوەكەی كابول تراژیدیایە و نەدەبوو رێگە بدرێت روبدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا  تەقینەوەکانی کابوولی بە "تراژیدی" ناودەبات و دەڵێت، "نەدەبوو هەرگیز رێگە درابا رووبدەن".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە 27-08-2021 لە راگەیێندراوێکدا وتی، "من و میلانیا هاوخەمیی خۆمان بۆ خێزانەکانی سەربازە قارەمان و بوێرەکانمان دەردەبڕین کە ئەرکەکەیان بەرامبەر ئەمریکا بۆ ئەوان واتایێکی زۆری هەبوو. بیر و دڵمان لای خێزانی ئەو خەڵکە سڤیلە بێتاوانەشە کە لە هێرشی دڕندانەی ئەمڕۆی کابوولدا گیانیان لەدەستدا."

رۆژی پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی کابوول روویدا، ئەو هۆتێلەی تەقینەوەکە لە نزیکی روویدا لەلایەن هەندێک وڵاتەوە لە 14ی ئابەوە بەکاردەهێندرا بۆ دەربازبوون لە وڵاتەکە. جەنەراڵ کێنز مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش دەڵێت، "12 سەرباز کوژراون و 15ـی دیکەش بریندارن." لەو بارەوە ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، "نابێت هەرگیز رێگە درابا ئەم تراژیدییە رووبدات کە خەمی ئێمەی قووڵتکرد."

دوای ئەو تەقینەوەیەش بە کەمتر لە کاژێرێک، تەقینەوەی دووەم روویدا. جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن تەقینەوەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاند، یەکێکیان لە نزیک دەروازەیەکی سەرەکیی فڕۆکەخانەکە بووە و ئەوی دیکەشیان لەنزیک هۆتێلێکی نزیکی فڕۆکەخانەکە بووە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار