ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هێزهكانی پێشمهرگه دابین دهكرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" لهمهودوا ڤاكسینی كۆرۆنا له نهخۆشخانهی پێشمهرگه له شاری ههولێر بۆ هێزهكانی پێشمهرگه دابین دهكرێت، بۆیە داوایان لەسەرجەم یەکە سەربازییەکان کردووە لیستی خۆیان بۆ وەزارەت بنێرن تاوەکو رۆژی وەرگرتنی ڤاکسینیان بۆ دیاریبکرێت.
رزگار علی، بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی له وەزارەتی پێشمەرگە بەفەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی راگەیاندوە، دوای ئەوەی، بەڕێوەبەرایەتیەکیان هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر کرد، توانیان نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەن بە بنکەیەکی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پێشمەرگە. بۆیە لە ئەمڕۆ بەدواوە، دەتوانن رۆژانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ پێشمەرگە دابین بکەن، لە هەرسێ جۆری ڤاکسینەکان، کە لە سەر ئاستی جیهان بەکاردههێنرێن.
ئاماژهی بهوهشکردوە، " بۆ ئەو مەبەستە داوامان کردووە، هەر بەڕێوەبەراتیەك لیستی خۆی ئامادە بکات و بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، تا رۆژ و کاتیان بۆ دیاری بکرێت. هەروەها داوامان کردووە، لیستی ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن، كه ڤاکسینیان وهرگرتووه و چ جۆر ڤاکسینێكیان بهكارهێناوه."