فڕۆكەی توركیا بناری قەندیلی بۆردومان کرد و دوو ھاوڵاتی بریندار بون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆكەجەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا، گوندی سینەمۆکەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەری لە بناری قەندیل بۆردومان کرد و بەھۆیەوە دوو ھاوڵاتی بریندار بوون.
شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا گوندی سینەمۆکەی لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێ، سێ جار بۆردوومانکرد و بەوھۆیەوە دوو ھاوڵاتی بەسووکی بریندار بوون.
جگە لەبرینداربوونی ئەو دوو ھاوڵاتیە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باخی ھاوڵاتیان کەوتووە و شوشەی پەنجەرەی ماڵان شکاوە.
بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی كە مانگی ڕابردوو بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی توركیاوە لە سەرتای ئەمساڵەوە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون و١٩ هاوڵاتیش بریندابوو
بابهتی پهیوهندیدار