ئایا وڵاتانی جیهان بەفەرمی دان بە حكومەتە نوێیەكەی تالیبان دەنێن ؟

بەھرۆز عزت

3 ساڵ لەمەوپێش




بەھرۆز عزت

دوای بیست ساڵ جارێكی تر تالیبان توانی لەماوەی چەند رۆژێك تەواوی ئەفغانستان كۆنترول بكات,لە15ی ئاب چەكدارانی تالیبان چونە نێو كۆشكی كۆماریی ئەفغانستان و دەستیان بەسەرداگرت،دواتریش تەواوی ئەفغانستانیان كۆنتروڵ كرد.
تا رادەیەك هاتنەوە سەر دەسەڵاتی تالیبان و ڕاكردنی ئەشرف غەنی و شكستی سوپا لەچەند رۆژێك شوكیكی گەورە بوو لەسەر شانوی سیاسەتی نێودەولەتی !

چەندین پرسیار دێنەپێشەوە ئایا هەر خۆی ئەمە دەرفەتێكی سیاسی نەبوو كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تالیبانی دایەوە دوای بیست ساڵ؟ ئەمە داگیرساندنی چرای سەوز نەبوو بۆ دواتر دانان بە حكومەتە نوێیەكی تالیبان؟ ئایا ئیتر تالیبان گۆڕاوە؟ ئێتر بەشێوەیەکی گشتی ئەرکەکانی ئەمریکا لە جەنگی دژی تیرۆر تەواو بوون،تەواوی گرۆپە تیرۆریستیەکان ڵاوازکران!وە سەردەمێکی نوێ دەست پێ دەکات؟

بیگومان هەر لەگەل هاتنەوەی تالیبان كاردانەوەی جیاواز هەبوو لەنیوان ولاتانی جیهان ئەمە بەرامبەر دانپیانان بە حكومەتە نوێیكەی تالیبانیش بەهەمان شێوە دەبێت.

ئیستا ولاتانی جیهان هەریەكە لەبەردەم ئەو پرسیارەدان كە ئایا حكومەتە نوێیكەی تالیبان وەك حكومەتیكی شەرعی ئەفغانستان دەناسنین (دانی پیا ئەنێن) یاخۆد نا؟لەكاتێكدا پێشتر كە تالیبان حكومرانی ئەفغانستان بوو تەنیا سێ‌ وڵات دانیان نابوو بە حكومرانی تالیبان ئەوانیش(پاكستان ،سعودیە،ئیمارات).

بەڵام لەگەڵ ئەوەی زۆربەی وڵاتە زلهێزە جیهانی و هەرێمیەکان بە ئاشكرا یان دانوستان و گفتۆگۆیان كردوە لەگەڵ سەرانی تالیبان،یاخۆد بە ئاشكرا ئاماژەیان بەوەكردوە كە ئامادەی گفتۆگۆن لەگەڵ تالیبان.
بەڵام پێ‌ ناچێت وڵاتان لە بەفەرمی ناساندنی حكومەتە نوێیەكەی تالیبان پەلە بكەن!بۆیە وەك دیارە چاوەریی ئەوە ئەكەن كە
سیاسەتی تالیبان دوای بیست ساڵ گۆڕانكاری بەسەرداهاتوو یاخۆد نا ؟ تالیبان چ جۆرە ئیماراتیكی ئیسلامی بنیاد دەنێت؟

كەوایە ئیماراتە ئیسلامیەكەی تالیبان لەبەردەم چەندین پرسیار وگرێمانە،ئەگەردایە؟ ئەفغانستان لەژێر حوكمرانی تالیبان دەبێتە وڵاتیكی ئەمن و سەقامگیر ؟ نابێتە كێشە وهەڕەشە بۆ ناوچەكە و تەواوی جیهان؟ دوبارە نابێت ناوەندێک بۆ دروست بوون و بەھێزبوونی گرۆپە جیهادی و تیرۆریستیەكان؟ دوبارە 11ی سێپتیمبەریكی تر ڕوودەدات یان ئەمە کۆتایی پێھات؟ حكومەتەكەی تالیبان مافەكانی مرۆڤ دەپاریزێت ؟دەبێتە جێگەی رەزامەندی گەلی ئەفغانستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؟

لەئێستادا جیهان لە پێشوازی حكومەتە نوێیەكەی تالیبانە؟جیهان چوون پێشوازی لە حكومەتە نوێیەكەی تالیبان دەكات؟ لەبارۆدۆخێكی بەم شێوەیە پێ‌ ناچێت هیچ وڵاتێك پەلە بكات.
كەوایە لەگەڵ ئەوەی كە پەلە ناكەن لە دانان بە حكومەتە نوێیەكەی تالیبان،بەڵام زۆربەی وڵاتە كاریگەرەكانی جیهان و ناوچەكە.بەشێك لەوانە بە ئاشكرا دانوستان وگفگۆگۆیان لەگەل تالیبان كردوە،
بەشێكیش بە ئاشكرا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئامادەن گفتوگۆ لەگەل تالیبان بكەن .جیا لە گفتگۆ نهێنی و شاراوەكان.

لێرەدا بەكۆرتی ئاماژە بە هەلۆیستی چەند وڵاتێكی زلهێزی نێودەولەتی و هەرێمی دەكەین ,دوای ئەوەی كە تالیبان كۆنترۆلی ئەفغانستانی كرد.

-ئەمریكا: واشنتون ئاشكرای كردوە كە بەجۆریك حكومەتی تالیبان بەڕسمی ئەناسینین كە رێز لەمافی ئافرەتان بگرێت و پەیوەندیەكانیان بەگرۆپە تیرۆریستیەكان كۆتایی پێ‌ بهێنن.
چین:لەكاتی كۆنترۆل كردنی كابول بالیۆزخانەی چین كارەكانی خۆی بەرێوەدبرد،پەیوەندیكی باش هەیە لەنیوان چین وتالیبان .
-یەكێتی ئەوروپاش ئاشكرای كردوە كە پێویستە گفتۆگۆ لەگەڵ تالیبان بكەین لەسەر هەموو شتێك ئەمەش بەو مانایە كە دان بە تالیبان دابنێن ناهێت.
-رۆسیا:یەكێك بۆ لەو وڵاتانی كەلەكاتی كۆنترۆل كردنی كابول بالیۆزخانەكەی كارەكانی بەرێوەدەبرد،ئامادەی خۆی دەربرێوە بۆ گفتۆگۆكرن لەگەڵ تالیبان ،رۆسیا سالانیكە پەیوەندیكی باشی لەگەل تالیبان هەیە،موسكۆ ئاماژەی بەوە داوە كە سەقامگیریی و سەلامەتی ئەفغانستان سەلامەتی ناوچەكەیە.
-بەریتانیا: سەروك وەزیران ئاشكرای كرد دانان بە حكومەتكەی تالیبان وابەستەیە بە پاراستن و رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ.

-كەندا:سەروك وەزیرانی كەندا رایەگەیاند كە كەندا مەبەستی نیە دان بە حكومەتەكەی تالیبان دابنێت.
-توركیا:پێشتر توركیا هەلۆیستی جۆریك بوو بەرامبەر تالیبان،بەڵام دوایی دانوستان و گفتۆگۆكانی واشنتون و تالیبان هەروەها دواتریش كونترۆل كردنی ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە هەلۆیستی توركیا گۆڕدرا .ئۆردۆگان ئاشكرای كرد كە ئەگەر بەرپرسانی تالیبان لە دەرگامان بدەن دەرگامان كراوەیە.ناتوانێن واقعیەتی تالیبان نادیدەبگرێن.
-پاكستان:ئاشكرایان كردوە كە لەوە پەلە ناكەن،بەڵام تالیبانیان رازی بە دانوستان كردوە.

-كۆماری ئیسلامی ئیران:سەروك كۆمار رئیسی ئاشكرای كردوە كەلەنزیكەوە چاودیری بارودۆخی ئەفغانستان دەكەن بەوردی،دوای جیهێشتنی ئەمریكا ووتی كە ئاشتی بەرقەرار دەبێت.
بۆیە ئەمەش وابەستە دەبێت بەوەی کە تالیبان بەرژەوەندیی و ئەمنیەتی ئیران ناخاتە مەترسی ....
سعودیە:پەیوەندیكی باشی هەبووە لەگەل تالیبان لەڕابردوو،بەڵام لە ئێستادا زۆر شت گۆڕاون،ئایا هەر بەم شێوەیە دەبێت.سعودیەکان ئاماژەیان بەوە كردوە كەدەبێت تالیبان ئەمنیەت و گیان ومالی هاولاتیان بەپارێزیت.
قەتەر:یەكێكە لەو وڵاتانی كە یارمەتیدەری تالیبان بووە،تا كۆنترۆل كردنەوەی ئەفغانستان زۆرێك لە بەرپرسانی تالیبان لە قەتەر بوون.

لەكۆتاییدا لەگەڵ ئەوەی كە تالیبان بانگەشەی گۆڕانكاری و كرانەوەی گەورە دەكات ،بەڵام دەتوانین بلێن كە وڵاتان نایانەوێت پەلەبكەن لە دانان بە حكومەتەكەی تالیبان،یا بەواتایەکی تر ئەم پرسە پەیوەستە بەوەی كە تا چەند تالیبان ئامادەیی كرانەوەیە ،تاچەند دیمركراتیانە ومەدەنیانە هەنگاوە دەنێت،تا چەند رێز لە مافەكانی مرۆڤ ومافی نەتەوەكانی تری ئەفغانستان دەگرێت.
تاچەند دەتوانێت سەقامگێری و ئەمنیەت بۆ ئەفغانستان دابین بكات ،نەبێتە ناوەندێك بۆ بەھێزبوونەوەی گرۆپە تیرۆریستیەكان.بەرژەوەندەیەکانی وڵات زلھێزە نێودەولەتی و ھەرێمیەکان ناخاتە مەترسی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار