ئیسرائیل: ملیشیاکانی سەر بەئێران راهێنان لەسەر درۆن دەکەن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند:"ملیشیاکانی عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری کاشانی ئێران راهێنان لە سەر بەکارهێنانی درۆن دەکەن".

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئه‌یلوولی 2021، بنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند:" ئێران لە رێگەی ئەو گروپانەی شەری بە وەکالەتی بۆ دەکەن، سەرقاڵی پێکهێنانی "سوپای تیرۆریستی رێکخراوترە لە ناوچەکەدا".

وتیشی:" درۆن یەکێکە لەو کەرەستە سەربازیانەی کە ئێران بۆ هاوکاری گروپەکانی سەر بە خۆی لە ناوچەکە و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بەکاریدەهێنێت و سەدان کەسی راهێنراو لەسەر بەکارهێنانی درۆن لە وڵاتانی سوریا، عێراق، یەمەن و لوبنان جێگیر کراون".

ئاشکراسی کرد:" ئێران لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری کاشانی باکوری پارێزگای ئەسفەهان لەسەر بەکارهێنان و ئاراستەکردنی درۆن راهێنان بە ملیشیاکانی سوریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو:" کە ئێران بە نیازبووە، تەکنەلۆژیا و زانستی دروستکردنی درۆن بۆ غەزە بگوازێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار