پارێزگاری سلێمانی بۆ هاوڵاتی: دەبێت بەنزینەكەی بەغدا بە 690 دینار بفرۆشرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی، یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و به‌نزینه بگاته سلێمانی كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردوه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزا‌کان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی".
پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە:" نرخی فرۆشتنی بەهاوڵاتیان بە ٦۹٠ دینار دیاریکراوە و دەبێت بەو نرخە لە بەنزینخانەكاندا بفرۆشرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و بەپێی جۆری بەنزینەکە نرخی جیاوازی لەسەر دانراوە.
پێشووتریش کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزینە و تەنیا نەوتی خاو بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، کێشەی گرانیی بەنزین چارەسەر دەبێت.
هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه جوتبار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه‌ی دێته هه‌رێمه‌وه به‌شی پێداویستیی ناوخۆ ناكات و هه‌رێم پێویستی به شه‌ش ملیۆن لیتره‌و له حكومه‌تی عێراقه‌وه ته‌نها یه‌ك ملیۆن لیتر دێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخی به‌نزین به‌رز بێت".
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كه واژۆی ئیحسان مو‌سا غانم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی دابینكردنی به‌نزینی له‌سه‌ره و رۆژی 28ی (ئاب/)ی 2021 ده‌رچوه تێیدا هاتوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت و داواكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی هه‌رێم پێیدا تیپه‌ڕده‌بێت بڕیاردرا بڕی 1080 مه‌تر سێجا به‌نزین له كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.